سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پاڵپشتی خۆی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دووپاتكردەوە كە بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە عێراقدا بەرەوپێش دەبەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی X، كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی INAگەیشتووە تێیدا هاتووە"پیرۆزبایی لە نوخبەی زانستی و ئەكادیمییەكانمان دەكەین بۆ ئەو دەستكەوتە گرنگەی كە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ بڕواپێكردنی كۆلێژە پزیشكییەكان لە عێراق بەدەست هاتووە، دوای ئەوەی فیدراسیۆنی جیهانی بۆ پەروەردەی پزیشكی (WFME) باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتی تەواوی پێ بەخشی لەسەر ئاستی هەڵسەنگاندنی ئەو بەرنامە و ستانداردانەی كە لە بوارەكانی دڵنیابوون لە كوالێتی پەروەردەی پزیشكی پەسەندكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئەم دەستكەوتە دەرئەنجامی ماندووبوونی دامەزراوە ئەكادیمییەكانمانە و بەڵگەیەكە بۆ پتەویی بڕوانامەی كۆلێژە پزیشكییەكان لە وڵاتەكەماندا،خەجتی لە پشتیوانیكردنی خۆی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دووپات دەكەینەوە كە پەرە بە پەرەپێدانی خوێندنی باڵا دەدەن لە عێراق".