بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوار شەممە، بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نوێنەرانی ئەو هێزە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەركەوتنیان بەدەستهێناوە كۆبوونەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نوێنەرانی ئەو هێزە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەركەوتنییان بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا لەژێر دیدگای دەستپێشخەرییەكی نیشتیمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكە، بەپێی ئەو شایستە دادپەروەرانەی كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا هاتوەتەكایەوە، و پاشان ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەیەكی خزمەتگوزاری ئابووری كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا بگونجێت كە حكومەتی فیدراڵی تێیدا كاردەكات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا: كە كەركوك پێگەیەكی تایبەتی هەیە كە نوێنەرایەتی نیگەرانییەك دەكات بۆ هەموو هێزە نیشتیمانییەكان كە كاردەكەن بۆ پاڵپشتیكردنی یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی و برایەتی و سەقامگیری تێیدا، هەروەك چۆن پێویستە هەمووان هەوڵی دڵسۆزانە بدەن بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بارودۆخی ئابووری لە پارێزگاكەدا، بە شێوەیەك كە لەگەڵ پێكهاتەكانیدا بگونجێت.
سودانی ڕاشیگەیاند: هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی كەركوك كە لە ساڵی 2005ەوە پەكی خرابوو، تەواو بوو، بە هەوڵ و هاوپشتی هەموولایەك، و بە بەراورد بە باقی پارێزگاكان شاهیدی بەشداری بەرفراوان بووە، و ئەوەش قۆناغێكی گرنگە كە حكومەت شانازی پێوە دەكات وەك پابەندبوونێك لەناو بەرنامەكەیدا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە ئامادەبووان بە ڕێككەوتنی پرنسیپەكان هاتنە دەرەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكەدا، و ئەمانەی خوارەوە خرانەروو:
بەهۆی گرنگی پارێزگای كەركوك، وەك عێراقێكی بچووك، ئامادەبووان كۆك بوون لەسەر ئەوەی بەرژەوەندی خەڵكی كەركوك لەبەرچاو بگیرێت، پێكەوەژیان بپارێزرێت، پەیوەندی برایەتی و هاوكاری لەنێوان گەلەكەیدا پتەوتر بكرێت، و ئەوەش دەستوور ئەو چەترە بێت كە هەمووان پەنای بۆ ببەن.
ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ڕێبازی هاوبەشی و كۆدەنگی و دوورنەخستنەوە دەبێتە بنەمای كاری هاوبەش لە پارێزگای كەركوك.
ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی ئیدارەی كەركوك لە سەرجەم هێزە براوەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا، و دەبێتە چەتری سیاسی بۆی، و ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی دانیشتنەكانی هاوپەیمانی بكات تا جێبەجێكردنی شایستە دەستوورییەكان لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی ، و ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەكە و میكانیزمەكەی و ڕێسا ناوخۆییەكانی هاوپەیمانی.
ئامادەكاری (بەرنامەی ئیدارەی خۆجێی لە كەركوك)، كە لەلایەن ئەو هاوپەیمانییەی كە پێكدەهێنرێت پەسەندی دەكات، و هێزەكانی هاوپەیمانان پابەند دەبن پێیەوە، هەروەها ئیدارەی نوێ لە پارێزگا جێبەجێكردنی بەپێی میكانیزم و كاتی ڕوون و كردەیی پەسەند دەكات.
هێزە سیاسییەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەكەدا لە ماوەی حەوت ڕۆژدا كاغەزی كار پێشكەش دەكەن، لەوانە دیدگای خۆیان بۆ ئامادەكردنی بەرنامەیەكی یەكگرتوو بۆ پارێزگا و میكانیزمە گونجاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی.