بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، تەئكیدیكردەوە: هیچ بژاردەیەك نیە بۆ هیچ كەسێك، جگە لە سەركەوتن بە دیدگایەكی نوێ و بەدواداچوونی مەیدانی و چاودێری جەماوەری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، سەردانی عەبدولموتەلیب عەلەوی پارێزگاری بەغدای كرد و دەستخۆشی لێكرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی پارێزگاری بەغدا و پێكەوە گفتوگۆیان كرد لەسەر واقیع و تەحەددیات و دیدگاكەی بۆ پلانەكانی قۆناغی داهاتوو.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، شێخ حەمودی جەختیكردەوە، لەسەر گرنگی گرتنەبەری دیدگایەكی نوێ كە واقیعێكی نوێ بهێنێتەكایەوە لەڕێگەی بەدواداچوون و چاودێریی توند و سەردانی مەیدانی كە متمانەی هاوڵاتی بە بەرپرس بەهێزتر دەكات، و بەشداری بكەن لە بنیاتنانی پلان وبابەتەكان بۆ هێزە سیاسییەكان بە جێنەهێڵن.
هۆشداریشیدا: كە ئەم قۆناغە هیچ بژاردەیەك بۆ كەس ناڕەخسێنێت جگە لە سەركەوتن، بەتایبەتی كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو هەیە.
جەختیشی كردەوە: ئەنجوومەنی باڵا پشتیوانی لە هەر هەوڵ و دیدگایەك دەكات بۆ ڕووخسارێكی نوێ بۆ بەغدا و بۆ خزمەتكردنی خەڵكەكەی.
لای خۆیەوە پارێزگاری بەغدا، سەردان و پشتیوانیی شێخ حەمودی بەرز نرخاند، و ئاماژەی بەوەشكرد: لە ڕێگەی سەرۆكایەتیكردنی لیژنەی نووسینەوەی دەستوورەوە، ئەو متمانەی پێدرا بە دیزاینكردنی بنەمای لامەركەزیەت، جگە لە گرنگی ڕاوێژكردن بە بەرپرسەكە هەتا ئەو كاتەی خزمەتی خەڵكی پارێزگاكە دەكات.