سەرۆك وەزیران و دامەزرێنەری كۆمپانیای لوك ئۆیل تاوتوێی پلانەكانی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی خۆرئاوای قورنە دەكەن

سیاسی
  • 21-02-2024, 19:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی فیدراسیۆنی روسیا بۆ پیشەسازی و بازرگانان و دامەزرێنەری كۆمپانیای لوك ئۆیل ڤاگیت ئەلیكبیرۆڤ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی فیدراسیۆنی روسیا بۆ پیشەسازی و بازرگانان و دامەزرێنەری كۆمپانیای لوك ئۆیل ڤاگیت ئەلیكبیرۆڤ و شاندی یاوەری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا دۆسیەی ئەو كۆمپانیا روسییانەی لە عێراقدا كاردەكەن، لەژێر ڕۆشنایی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ مۆسكۆ لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، تاوتوێ كرا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆكرا لەبارەی پلانەكانی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی ڕۆژئاوای قورنە كە كۆمپانیای لوك ئۆیل كاری تێیدا دەكات، هەروەها ڕێگاكانی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كە ڕێگری لە كارەكانی دەكەن، لەگەڵ بەشداریكردنی كۆمپانیای لوك ئۆیل لە پڕۆژەكانی وزەی تەواوەتی لە عێراق و خولی نوێی مۆڵەتدان.