وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نوێنەری ئاژانسی هاوكاری نێودەوڵەتی ژاپۆنی تاوتوێی پرۆژەكانی ئاو لە ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق دەكەن

سیاسی
  • 21-02-2024, 18:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانیە گشتییەكان پەنگین رێكانی، لەگەڵ نوێنەری ژاپۆن بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (جایكا) لە عێراق جین یونیدا، گفتووگۆیان لەبارەی پڕۆژەكانی ئاو لە ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق كرد.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانیە گشتییەكان پەنگین رێكانی، لە بارەگای وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو عەمار مالیكی، لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوی هاوكاری نێودەوڵەتی ژاپۆن (جایكا) لە عێراق جین یونیدا و شاندی یاوەری كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پڕۆژەكانی وەزارەت كرا لە كەرتی ئاودا كە لەلایەن ئاژانسی ژاپۆنییەوە پارەی بۆ دابینكراوە، لەوانەش باشتركردنی ئاو بۆ پڕۆژەی ئاوی سەماوە لە پارێزگای موسەننا، بە توانای 5 هەزار م3 لە كاتژمێرێكدا.
    رونیشیكردەوە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پڕۆژەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق كرا، بە نوێنەرایەتی پڕۆژەی ئاوی (زنبور) بە توانای 1000 م3/لە كاتژمێرێكدا و پڕۆژەی ئاوی بالەدروز بە توانای 2000 م3/ لەكاتژمێرێكدا لە پارێزگای دیالە و پڕۆژەی ئاوی سامەرا بە توانای 6000 م3/ لەكاتژمێرێكدا لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەروەها جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی داهاتوو لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.