بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە كە، “كارنامەی دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممە بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر پرۆتۆكۆلی عەرەبی بۆ ڕێگریكردن و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و بەتایبەت ژنان و منداڵان، هاوپێچ و تەواوكەری ڕێككەوتننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسەی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (١٥)ی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوەی ساڵی ٢٠٠٣.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەها لە خشتەكەدا خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ی ساڵی 2015، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە 25ی ساڵی 2016 لەخۆگرتبوو ، لەگەڵ گفتوگۆكردن لەسەر خوێندنەوەی دووەمی ڕەشنووسی یاسای پاراستنی تووتن .