نێچیرڤان بارزانی جەختی لە خواستی هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كەنەدا كردەوە

سیاسی
  • 21-02-2024, 14:50
  • +A -A

    هەولێر –INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختی لە خواستی هەرێم بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كەنەدا كردەوە.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ كاتی بونكا باڵیۆزی نوێی كەنەدا لە عێراق، وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، جەختی لە خواستی هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كەنەدا كردەوە. لەمبارەیەوە داوای كرد ئاستی نوێنەرایەتیی كەنەدا لە هەرێمی كوردستان بەزر بكرێتەوە".
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە باڵیۆز بونكا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوون و سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بە بایەخ و گرنگییەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت. ئاماژەی بەوەش كرد كە بۆ ئەم مەبەستە كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەكەن".
    هەروەها هەردوو  تاوتوێی گرنگیی سیستمی فیدراڵی، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی كرد.