بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە گەڵ باڵیۆزی ئەمریكا ئەلینا ڕۆمانۆڤسكی تاوتوێ دۆسێی سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن دەکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئەلینا ڕۆمانۆڤسكی كرد "، هەروەها "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزكردنیان كرا و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی خولی وتوێژی دوو قۆڵی و لیژنەی باڵای سەربازی هاوبەش كردەوە كە پەیوەستە بە ڕێكخستنی كۆتایی هێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق".
هەر بەپێی راگەیندراوەكە "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆسیانە كرا كە لە سەردانە چاوەڕوان كراوەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ واشنتۆن باسیان لێوە دەكرێت لەگەڵ میكانیزمی هەماهەنگی لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا و ئەو لیژنانەی لەو بارەوە پێكهێنراون".