دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چەند بڕیارێكی دەركرد

سیاسی
  • 21-02-2024, 13:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی چەند بڕیارێكی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەركرد.
    جاسم عمێری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ، لە میانی خوێندنەوەی بۆ بڕیارەكەی دادگا، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بڕیاردرا دەستەواژەی 11 لە ماددەی 1ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە هەموار كراوەتەوە یاسای ساڵی 1992 نادەستوورییە، بەجۆرێك دەقەكە بەم شێوەیە دەبێت: "ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێم لە 100 ئەندام پێكدێن"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جێگەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بۆبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان".
    ئاماژەی بەوەشكرد، " بازنەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە 4 بازنە كەمتر نەبێت"، ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە هەموو قەوارەیەكی سیاسی هەرێم لیستێكی تایبەت پێشكەش بكات، هەروەها ڕێژەی ژنانی تێدا لەسەدا 30 كەمتر نەبێت".