بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا فەرمانبەرانی هەرێم پابەند بكات بە خۆجێیكردنی مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵیەكان.
جاسم عمێری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ، لە میانی خوێندنەوەی بۆ بڕیارەكەی دادگا، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، دادگا بڕیاریدا بە پابەندكردنی داوا لەسەر تۆماركراوان، سەرۆكی حكومەتی فیدراڵی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ خۆجێییكردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان و سەرجەم فەرمانبەرانی دامودەزگاكان خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی لە بانكەكانی حكومەتی فیدراڵی كە لە دەرەوەی هەرێم كاردەكەن دەبڕدرێت لە پشكی هەرێم كە بەپێی یاسای بودجە دیاری كراوە بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو و بۆ هەموو ئەو فەرمانگەیانە كە پێشتر ئاماژەیان پێكراوە لە هەرێم و ناوچەكانی .
جەختیشی لە “هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ جێبەجێكردنی ئەم كارە و نزیكبوونەوە لێی سەبارەت بە خۆجێیكردنی بەبێ ئاماژە بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان، داوای لە سەرجەم بانكەكان كرد كە كارئاسانی بۆ پڕۆسەی خۆجێیكردن بكەن و ڕێگای پێویست پەیڕەو بكەن لە قازانجی، فەرمانبەرێك یان ڕاسپێردراو بۆ خزمەتێكی گشتی، یان خانەنشینێك، یان سودمەندێكی چاودێری كۆمەڵایەتی، بۆ بەدەستهێنانی مووچەكەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ڕێگەی ئەو بنكانەی كە لە سەرانسەری هەرێمدا بڵاوبوونەتەوە یان ئەو بانكانەی لە هەرێمدا دەكرێنەوە كە مۆڵەتی بانكی ناوەندی عێراقیان پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسە باڵا لەناو ئەو قەوارانەی سەرەوە، وەزارەتەكان، ئەو لایەنانەی كە سەر بە هیچ وەزارەتێك نین، و سەرجەم پێكهاتەكانی حكومەت بەرپرسیارێتی وردی ئەو داتایانە لە ئەستۆ دەگرێت كە بە مەبەستی بەخۆجێیكردن دەنێردرێت سەبارەت بە ژمارە و پلەی كار و بڕە پارە . مووچە یان كرێ بۆ سودمەند، و لەلایەن سەرۆكی باڵا، بەڕێوەبەری وردبینی دارایی، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەكان واژۆ دەكرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەیش كرد كە، پێویستە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای خۆجێیكردنی بنێرێت نەك لە رێگای قەرزدان.