بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا، دەستگیركردنی حەوت هەزار و 796 داواكراوی لە سەرەتای ساڵی 2023 تا دوێنێ ڕاگەیاند، هاوكات دووپاتی كردەوە كە لەنێویاندا ئەوانەی تۆمەتبارن بە هەڕەشەی ئەلیكترۆنی.
لیوا خالید عەبود بەدای بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغدا، ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاند: “ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا دوێنێ دەستگیركراون ٧ هەزار و ٧٩٦ هەزار تۆمەتبارن .
لە راگەیندراوەكەیش هاتووە كە ،ژمارەی ئەو داواكراوانەی لەسەر تاوانی كوشتن دەستگیركراون 384 تۆمەتبارن، هاوكات ژمارەی داواكراوانی دەستگیركراو لەسەر تاوانی ڕفاندن گەیشتووەتە 99 تۆمەتبار، هاوكات ژمارەی داواكراوانی دەستگیركراو لەسەر تاوانی دزی چەكداری و دزیكردن بە زۆر ٣٣ تۆمەتبارە.
لە راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، 2 هەزار و 908 تۆمەتبار بە دزی جۆراوجۆر دەستگیركراون، هاوكات هەزار و 550 دزینی ماتۆڕ پاسكیل و دزی جانتای ئافرەتان دەستگیركراون، بە كۆی گشتی 83 تۆمەتبار ، 702 كاری ساختە دەستگیركراون .
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ، “97 داواكراو بە تاوانی هەڕەشەی ئەلیكترۆنی دەستگیركراون، 184 تۆمەتبار بە تاوانی دزینی ئۆتۆمۆبیل، و 20ی دیكە بە تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ،1736 داواكراو بە تاوانی (دەستدرێژیكردن و لواتە ، خۆدزینەوە، ماددە هۆشبەرەكان، ساختەكاری و هەڵكوتانە سەر عەشەیاری).