سلێمانی -INA
دوای ئەوەی رووفاتی 172 ئەنفالكراوی كورد لە بەغدادەوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێم،بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێوڕەسمێكدا رووفاتی 172 ئەنفالكراوی كورد لە چەمچەماڵ بەخاكبسپێردرێن.
هەروەها پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند كە بەئامادەبوونی بنەماڵی قوربانیان و لایەنی حكومی و حیزبی بەیانی ئەمڕۆ رووفانی 172 ئەنفالكراو لە قەزای چەمچەماڵ لە گەرمیان بەخاكدەسپێردرێن.
بڕیاریش وایە كە سەرۆك كۆمار و كونسوڵ و نوێنەری ووڵاتانی بیانی ئامادەی مراسیمەكە بن.