سەرۆک وەزیران: لەچوار دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا نزیکەی ٤٠ بڕیارمان داوە کە پەیوەندییان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییە دواکەوتووەکانەوە هەبووە

سیاسی
  • 20-02-2024, 22:24
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕایگەیاند، لەچوار دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا ٤٠ بڕیار دراوە کە پەیوەندییان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانەوە هەیە کە ساڵانێکە وەستاون.
    سودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند“ نزیکەی 40 بڕیارمان داوە لە ماوەی چوار دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران كه‌هه‌موو پەیوەستن بە پڕۆژە خزمەتگوزارییە جیاوازەکان کە ساڵانێکە وەستابوون، ولە ژێر ڕۆشنایی ئەم بڕیارانەدا، زۆربەی ئەو هۆکارانەی کە بەهۆیەوە پڕۆژەکان وەستان چارەسەر کران، وجەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوە لە پێشینەی کارەکانە بۆ خزمەتگوزارییەکان کە پڕۆژە دواکەوتووەکان تەواو بکرێن.
    ئاماژەی بەوەشکرد" سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پەسەندکرا و یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوە چاکسازییەکانی ئەم حکومەتە، هه‌روه‌ها سەردانەکەمان بۆ هۆڵەندا لە چوارچێوەی گۆڕینی پەیوەندییەکانی عێراق لە پەیوەندیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دێت. هەروەها لە چوارچێوەی دروستکردنی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان دێت، ویەکێتی ئەوروپا یەکێکە لە شوێنە گرنگەکان بۆ عێراق لەبواری دروستكردنی پەیوەندییەکان.
    سودانی ڕایگەیاند: حکومەتەکەمان دەستیکرد بە واژۆکردنی هاوبەشییەکی ستراتیژی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ ئیتاڵیا ڕێککەوتین لەسەر چارەسەرکردنی کێشەیەک کە ڕێگر بوو لە هەر جۆرە هاوکارییەکی ئابووری نێوان هەردوو وڵات، کێشەیەک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٥ و ئێستاش هەیە پەیوەندی بە یەکێک لە گرێبەستەکانی پێشووەوە هەیە.
    ئاماژەی بەوەشکرد" وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە لایەنی ئابوورییەوە توانای زۆریان هەیە، وئێمە لە هۆڵەندا هەستمان بە خواستێکی جددی کرد بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
    سه‌رۆك وه‌زیران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، ئێمە سەرنجمان خستە سەر مەلەفی گواستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەروەها دیدگای عێراقمان بۆ پرسی فەلەستین و تاوانەکانی جینۆساید کە بەرامبەری ئەنجامدراون ڕوونکردەوە، چونكه‌ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دامەزراوەکانیدا، نەیانتوانی تا ڕادەی ئەو تاوانە بوەستنەوە کە دەسەڵاتی داگیرکەر ئەنجامی داوە.
    سەرۆک وەزیران راگه‌یاند" هەڵوێستی نه‌گۆری خۆمان دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی ململانێکان فراوان نەکەین و ڕەگی کێشەکە ئەوەیە کە لە غەززە ڕوودەدات، وئه‌وه‌شمان دووباره‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان یان ئاڵوگۆڕی پەیام.