عێراق و لیبیا تاوتوێی هاریکاری ئابوری نێوان هەردوو وڵات دەکەن

سیاسی
  • 20-02-2024, 22:10
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ئه‌حمه‌د سه‌حاف هه‌ڵسوراوی کاتی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دەوڵەتی لیبیا له‌گه‌ڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ، محەمەد ئەلرەعیز هاوکاری ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتووێی كرد.
    بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێدا هاتووە” ئەحمەد سەحاف، هه‌ڵسوراوی کاتی کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دەوڵەتی لیبیا، لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ، محەمەد ئەلره‌عیز كۆبووه‌وه‌ لە میانی دیدارەکەدا لایەنەکانی هاریکاری ئابووری هاوبەشی نێوان کۆماری عێراق و دەوڵەتی لیبیا تاوتوێ کرا، هەروەها سەحاف خواستی عێراقی بۆ وەبەرهێنانی ئابووری و بازرگانی و دروستکردنی فەزای هاوبەش لە نێوان ژوورە بازرگانییەکان دەربڕی، وجەختی لەسەر گرنگی ئاسانکاریه‌كانی کردەوە بۆ پێدانی ئیمتیازاتی گەشتکردن بە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی دوو وڵاتی برا.
    لەلای خۆیه‌وه‌ ئەلڕەعیز خواستی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی، ئاماژەیە بۆ هه‌بوونی ئیرادەیەکی جددی لەلایەن فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانەوە بۆ هاوکاری ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ بازرگانانی عێراقی لە لیبیا كرد، وجەختی کردەوە كه‌ئامادەیه‌ سەردانی عێراق بكات و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کاری عەرەبی بكات کە بەغدا لە ماوەی داهاتوودا میوانداری دەکات.