بهغدا-INA
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاشارت، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتیکردەوە کە حکومەتی ئێستای عێراق وهرچهرخانێكی ئەرێنی لە بوارەکانی ئاسایش و خزمەتگوزاریدا ئهنجامداوه.
لەراگهیهندراوێکدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، تێیدا هاتووە" قاسم عەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاسخارت کرد.
ههروهها وتی" لە کۆبوونەوەکدا باسكرا لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەروەها مەلەفی کەمپی ئەلهۆڵی سوریا و گرنگی هەڵوەشاندنەوەی، بەهۆی ئەو مەترسییەی کە لەسەر عێراق و ناوچەکە دروستی دەکات لهگهڵ پێویستی هەماهەنگی لە نێوان ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەسەڵاتدارانی عێراقی پهیوهندیداره بهم پرسهوه".
ئهعەرەجی جەختی لەوە کردەوە" كهنەتەوە یەکگرتووەکان وپهسارێكی نێودەوڵەتییە کە دەتوانرێت هاوكار بێت بۆ بەرژەوەندی عێراق و هاوکاریکردن لە پرسە مرۆییەکان، وتی" بەرنامەی حکومەت چەندین بڕگەی لەخۆگرتبوو کە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی بەردەوام".
لهلای خۆیەوە پلاسخارت ئاماژەی بەوەدا کەعێراق ئەمڕۆ جیاوازە لە عێراق پێنج ساڵ لەمەوبەر، جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێستا وهرچهرخانێكی ئەرێنی لە بوارەکانی ئاسایش و خزمەتگوزارییەکاندا ئەنجامداوە، هەروەها نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی و کارکردنی هاوبهشی بهردهوام بۆ هاوکاری بنیاتنەر کە خزمەت بە پرسەکانی عێراق و بەرژەوەندییە باڵاکانی بکات.