بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە ناسڕ ئەسەدی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی هەردوو پڕۆژەی میتڕۆی بەغداوشەمەندەفەری نێوان پارێزگای نەجەفی شکۆمەندوکەربەلای پیرۆزی خستەڕوو، ڕوونیشی کردەوەکە دروستکردنی میتڕۆلە هەردوو پارێزگای بەسڕەو نەینەوا لەسەروبەندی تاووتوێکردندایە.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە شەمەندەفەری نێوان نەجەفی شکۆمەندو کەربەلای پیرۆز گرنگیەکی تایبەتی هەیە چونکە ئەودوو شارە پیرۆزە ساڵانە پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری سەردانیکاران دەکەن، بۆنموونە سەردانی چلەی ئەمساڵ ژمارەی سەردانیکاران گەیشتە 22 ملیۆن کەس کەلەوانەیە لەداهاتوودا زیاتریش بن.
هەروەها ئەسەدی وتی خێرایی میتڕۆی بەغداد دەگاته 140-80 کم لە کاتژمێرێکدا، شەمەندەفەرەکەی نەجەفی شکۆمەندیش خێراییەکەی دەگاتە 240 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ، میتڕۆکەی بەغداد ڕۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن کەس بەکاریدەهێنن شەمەندەفەرەکەی نەجەفی شکۆمەندیش یەک ملیۆن گەشتیار ڕۆژانەسوودی لێوەردەگرن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە شەمەندەفەرەکە ڕێژەی کاربۆن کەمتردەکاتەوە، هەردوو پڕۆژەکەش پڕۆژی وەبەرهێنانن.
وتیشی دروستکردنی میتڕۆبۆ بەسڕەو نەینەوا لەسەروبەندی تاووتوێکردندایە، جگەلەوەش لەقۆناغی تاووتوێکردنی سێستەمی تڕام و مونوریلداین لە پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق کەژمارەی دانیشتووانیان کەمترە.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات