بهغداـ INA
ئهمڕۆ سێشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست لە کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگهیاندووه“ بە هەوڵێکی تەکنیکی و ئۆپەراسیۆنێکی جۆری پێشوەختە، کە لەڕێگەیەوە مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک بوون لە وەزارەتی بەرگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک توانیان دوو تیرۆریستی لە قەزایكانی حەویجە و ڕیاز لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن، وبەپێی بڕگەکانی مادەی ٤ی یاسای دژە تیرۆر فهرمانی دهستگیركردنیان ههبووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەوان ڕەوانەی بهشی لێکۆڵینەوە کراون بۆ تەواوکردنی پهری لێکۆڵینەوەکانیان.