بەغداد/ INA
وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 400 خێزانی ئاوارەی بۆ زێدی خۆیان لەدیالە گەڕاندووەتەوە.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە نزیکەی 400 خێزانی ئاوارە بۆ زێدی خۆیان گەڕێنرانەوە لە گوندی نەهرئیمام لەڕۆژهەڵاتی قەزای میقدادیە لەپارێزگای دیالە، ئەویش پاش ئەوەی لە مەترسی هێرشی تیرۆرستان پێش دووساڵ ئاوارەببوون.
وتیشی کە پڕۆسەی گەڕانەوەکە بەهاوکاری لەگەڵ حکومەتە خۆجێییەکان و دەزگا ئەمنیەکان بەڕێوەچوو، پاش ئەوەی کە بارودۆخی ناوچەکە ئامادەکرا بۆگەڕانەوەیان، ئاماژەشی بەوەکرد کە وەزارەت بەردەوامە لە ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەرزێدی باو وباپیرانیان لەسەرانسەری وڵاتدا.