بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشمەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگری کرد لە بەرزکردنەوەی گیانی مەعنەوی فەرمانبەران.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کراو تیایدا هاتووە کە وەزیری ناوخۆ سەردانی فەرمانگەی پەیوەندی وڕاگەیاندنی وەزارەتی کرد بەمەبەستی شارەزابوون لە ڕەوشی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرکردن وهۆشیارکردن، ئەویش بەئامادەبوونی هەردوو بریکاری کاروباری پۆلیس و هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بەیاوەری ڕاوێژکاری ئاسایش و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەت.
شمەری جەختیلەوەکردەوەکە سەرئەوەی کە کاری ڕاگەیاندن پێویستە بۆ هۆشیارکردنەوەو ڕۆشنبیری وڕانماییکردن و نەهێشتنی دیاردە دزێوەکان بێت.
هەروەهائاماژەی کرد بەوەی کە وەزارەتی ناوخۆ چەندین پسپۆڕێتی لەئەستۆ گرتووە لەوانە چاودێریکردنی ئەوشتانەی لە شەقامی عێڕاقیدا ڕوودەدەن، ئەویش لەسۆنگەی ئەوەوە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیاندایە کەپێویستە باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت.
جگەلەمانەش پێوێستە کە متمانەی هاووڵاتی بە کارمەندی ئەمنی پتەوتربکرێت وگرنگی پێبدرێت، پێویستیشە پۆلیسی کۆمەڵایەتی وڕۆڵی لەڕانماییکردن و ڕۆشنبیرکردندا بەهەمانشێوە گرنگی پێبدرێت.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات