وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ده‌ست بەسەر ٢٦ کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوه‌

ئەمنی
  • 20-02-2024, 13:51
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەرداگرتنی 26 کیلۆ مادەی هۆشبەری لە دوو پارێزگا ڕاگەیاند.
    فەریق میقداد میری، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وشانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ناردووە، ڕایگەیاندووە" بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان دەستیان بەسەر بڕی 25 کیلۆگرام کاپتاگۆن و چەکی جۆراوجۆر لەلایه‌ن دوو تۆمەتبار لە پارێزگای ئەنبار گرتووه‌”.
    ئاماژەی بەوەشکرد" مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویانە دەست بەسەر یەک کیلۆ مادەی هۆشبەری كریستاڵ بگرن و 3 تۆمەتبار دەستگیر بكه‌ن له‌پارێزگای میسان.