بەغداد/ INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکانی بۆ مانگی شوبات ڕاگەیاند.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیداهاتووە کە فەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی شوباتی دەستپێکردووە ، داواشی لە یەکەکانی خەرجکردن کردووە لەوەزارەتەکان ووپارێزگاکان بۆ سەردانیکردنی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکان.
هەروەها وەزارەت داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە هەواڵی نادروست بڵاونەکەنەوەو بەرپرسیارێتی لە پەخشکردنی هەواڵەکاندا لەئەستۆبگرن بەتایبەتی لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران.