بهغدا-INA
دوێنێ وەزیری دارایی تایف سامی محەمەد ئیرادەی حکومەتی پشتڕاستکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە سهر ئهنجامدانی چاکسازییەکانی پەیوەست بە سیاسەتە داراییەکان.
وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، وتێدا هاتووه" وەزیری دارایی، تایف سامی محمد، پێشوازی لە وینستن کۆل، بەڕێوەبەری پرۆژەی بەڕێوەبردنی دارایی لە بانکی نێودەوڵەتی و شاندی یاوەری کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا لایەنەکانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و عێراق و بانکی نێودەوڵەتی تاوتووێکران، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی هاوکاریی هەنووکەیی بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییە ئابوورییانەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەسەندکراون.
ههروهها وەزیری دارایی پێزانینی بۆ ئەو هاوبەشییە بەرهەمدارەی نێوان هەردوولا دەربڕیوە، وجەختیشی لهپەرۆشی حکومەتی عێراق بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئهم هاوبهشییه كردهوه، وئاماژه بهو کەشوهەوا ئەرێنییەیدا کە بۆ هەموو وەبەرهێنەران و بازاڕە داراییە جیهانییەکان دابین دەکات سەبارەت بە ئابووری عێراق.
لە هەمان کاتدا جەختی لەئیرادەی حکومەتی عێراق کرد بۆ بەردەوامبوون لەسهر چاکسازییە پێکهاتەییەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دارایی و دراو و زیاتركردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدان.
لهلای خۆیەوە کۆل جەختی لە ئاواتی بانکی نێودەوڵەتی بۆ درێژەدان بە پەیوەندییە هاوبەشە جیاوازەکان لەگەڵ عێراق و پاڵپشتیکردنی بۆ چاکسازییە ئابوورییەکانی کردەوە، وستایشی ئەدای ئابووری عێراق و ئەو نەرمی و خۆڕاگرییەی لە بەرامبەر کاردانەوەی نەرێنی کە لە ئەنجامی هەڵاوسانی ئابووری جیهانییەوە دروست دەبێت كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد كهبانکەکە بەردەوامە لە بەهێزکردنی کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ باشترکردنی پێوەرە گشتییەکانی ئابووری و قووڵکردنەوەی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت و تەواوکردنی کارە بەردەوامەکانی پەرەپێدان.