کەشناسی عێڕاق .... لەسبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 20-02-2024, 10:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت ولەباشووریش پەڵەهەورو باران وبروسکە دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست هەندێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت و لەباکووریش هەندێک هەوراوی دەبێت ، لەباشووریش هەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش
    لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش لەهەردووناوچەی ناوەڕاست وباشوور ساف وهەندێک هەورێش دەبێت، کەچی لەباکوورهەوراودەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی شەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت کەچی لە باکوور پەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.