بهغدا-INA
باسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەتی بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوە سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی کۆمهڵگاكانی سەرۆکایەتی بڵاوکردەوە، هاوکات ڕایگەیاند کە عێراق داوایەکی پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی بۆ ساڵی 2025 لە بەغدا.
عەوادی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە ڕوانگەی گەڕاندنەوەی ڕۆڵی شایستەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی، و هاوتەریب لەگەڵ ئاراستەی حکومەت بەرەو بەهێزکردنی پێگەی خۆی و گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینە و ئەرێنی خۆی، کە لەبری شێواندنیهوه دەستی کردووە بە ڕەگداکوتانە، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە وڵاتی دێرینمان توانیویەتی بەسەریدا زاڵ بێت، ئهوهیش بە ئیرادە و قوربانیدانی نهوهكانی، عێراق داواکارییەکی پێشکەش کرد بۆ میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی ساڵی 2025 لە بەغدای پایتەخت و حکومەت هەوڵ دەدات رێورهسمهكانی ئەم میواندارییە بە شێوەیەک تەواو بکات کە لەگەڵ میوانەکان لە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بگونجێت، بە پێی فۆرمەکانی دیپلۆماسی و بە پێی پێگە و ناوبانگی وڵاتی میواندار بێت، بۆیە حکومەت دەستی کردووە بە ئامادەکردن و دەستەبەرکردنی مەرجە پێویستەکان بۆ ئهم مهبهسته.
ههروهها وتی" ئەو گۆشەگیرییەی کە عێراق لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆریدا تووشی بوو، و شەڕی ئێمە لە دژی تیرۆر بە درێژایی سەردەمی ڕابردوو، دەرفەتی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی دەوڵەتی نەڕەخساند بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە میوانداریکردنی بۆنە گرنگ و گەورەکانی ناوچەیی و جیهانی، کە دەرفەتی زۆریان لە دەست دا کە تێیدا عێراق دەیتوانی ڕۆڵێکی ئهكتیڤ لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی وكاریگهر بگێڕێت.
عهوادی درێژەی بهیاننامهكهیدا راگهیاند " لەبەرچاوگرتنی ئەوانەی سەرەوە و بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ لوتکەی عەرەبی لە بەغدا لە ساڵی 2025 و بۆنە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی پەیوەست بە عێراق، کە پێشتر لە وڵاتانی دراوسێ یان ناوچەیی بەڕێوە دەچوون بەو هۆکارانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، و بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخه نائاساییە، پێویستیهكی بەپەلە بووە بۆ ئامادەکردنی ژێرخانی پێویست، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی بارەگای میوانداری حکومی كهتێکچوونە زۆرهکەی بەرچاوە و بە ڕوونی دیارە."
ههروهها روونیكردهوه" كهدوای بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک لەسەر پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا کە ئاماژەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک (ماڵ)، پێویست بوو ئاماژە بەوە بکەین کە حکومەت بڕیاری داوە بە شێوەیەکی گشتگیر بەشێک لە کۆمەڵگە سەرۆکایەتییەکان نۆژەن بکاتهوه، کە ژمارەیەک خانووی میوانداری گەورە لەخۆدەگرێت کە پێشتر لەلایەن هەندێک وەزیر و نوێنەرانەوە داگیرکرابوون، بۆیه پێویستیان بهئەنجامدانی پرۆسەیەکی هەمەلایەنەی چاککردن و نۆژەنکردنەوە ههیه، وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن كهشفی پێویستی ئامادەیکردووه بەپێی نرخ و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانیان، و وەزارەتی پلاندانان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووه بۆ پەسەندکردن و ڕەزامەندی بەدەست هێنرا بە بڕیاری ئەنجومەنی بەڕێز لە 7/2/2024، وتهبێژی حكومهت داوای ڕاستی لە گەیاندنی زانیاری وپێنهدانی دەرفەتی كرد بۆ هەرکەسێک كههەوڵی ساختەکردنی ڕاستییەکان و زیانگەیاندن بە ناوبانگی وڵاتی ئازیزمان بدات.