بهغدا-INA
وتەبێژی حکومەتی عێراق، بەسم ئەلعەوادی، ئەمڕۆ دووشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە ڕێژەی سەدی ئەو ڕاپرسییەی کە لەلایەن گالۆپەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ئەدای حکومەت زۆر دڵخۆشکەرە، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێداچوونەوەی بە ئەنجامی ڕاپرسییەکی جەماوەریدا کردووە دەربارەی ئەدای حکومەت بۆ هەستکردن بەئاراستهی شهقامی عێراقی و دابینكردنی پێداویستییەکانی، لە هەمان کاتدا دەرئەنجامەکەی ئاشکرا دەکات.
عەوادی لە بەرنامەی ئهلعاشره لەسەر شاشەی كهناڵی هەواڵی عێراق، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، وتی: رێژەی پشتیوانی جەماوەری بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەپێی ڕاپرسییەکەی گالۆپ باشە، وئێمە ئاواتەخوازین ڕێژەی پشتگیری زیاترمان هەبێت، وتی" دامەزراوگەلێک هەن کە ڕاپرسییە پیشەیی و تەکنیکییە تایبەتەکان ئەنجام دەدەن، هەندێکیان سیاسین و هەندێکی تریش ئاسایش، کولتووری، زانیاری و پیشەیی کۆمەڵایەتین، جگە لە بوونی بەشی ڕاپرسی لە زیاتر لە دامەزراوەیەکی عێراقیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد“ كهتیمێکی ڕای گشتیی سەر بە ئەنجومەنی ڕاوێژکاران لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە، ئەرکی ئهم تیمه ئەنجامدانی ڕاپرسییە لە دەرەوەی سندوق، بەو پێیەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا میوانداری سەرۆکی حکومەتی کرد، تیمەکەش کورتەیەکیان پێشکەش بهسەرۆک وەزیران کرد لەسەر ئەنجامی ڕاپرسییەک کەئاراستهی شەقامی عێراقی بە شێوەیەکی تەکنیکی لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانەوە وهریگیراوه و لهگهڵ دیاركردنی سروشتی ڕەوتەکانی ڕای گشتی عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا، تیمهكه ڕاپرسییەکیان ئەنجامدا کە بریتی بوو لە ناردنی نامە بۆ تەلەفۆنی هاوڵاتیان، پرسیارەکەش ئەوە بوو (بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەدای حکومەتی عێراق چییە؟)، و ئەمە بۆ یەکەمجار ڕوودەدات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی"هەمیشە پێویستە هەست بەئاراستهی شەقامی عێراقی بکەین بە شێوەیەکی پیشەیی لە ڕێگەی ڕاپرسییەوە، وڕاپرسییەکەی حکومەت زیاتر لە ٩ هەزار كهس بە شێوەیەکی لۆژیکی لەخۆی گرتبوو وبهئاراستهكردنی سێ پرسیار، ئەنجامەکانیش ئەوە بوون کە ٣٨%ی بەشداربووان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لەوانەش لە هەرێمی کوردستان، متمانەی خۆیان بە ئەدای حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە، و لەسەدا ٤٠ ڕایانگەیاند تاڕادەیەک متمانەم بە ئەدای حکومەتی عێراق هەیە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕێژەی متمانە لە نێوان ( من بە تەواوی متمانەم هەیە) و (تاڕادەیەک متمانەم هەیە) دەگاتە لەسەدا ٧٨.
جەختیشی کردەوە" كهڕاپرسیی تریش هەبووه و ئەنجامدراوه، لەوانە ڕاپرسی دەرەکی، کە بریتی بووە لە گەڕان بە دوای تێکڕای ڕازیبوونی شەقامی عێراقی لە حکومەت و ئەوان جارجارە ئەنجام دەدرێن.
ناوبراو ڕایگەیاند“ بە گشتی ڕێژەی ڕاپرسیی گالۆپ زۆر باش و دڵخۆشکەر و پاڵنهریشه و ساڵێک و ٤ مانگ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران هات، بهراستی ئەم ڕێژەیە ئەو بڕوایە دەبەخشێت کە شهقامی عێراقی هەڵسەنگاندنێكی قۆلی ههیه بۆ ژمارەکانی حکومەت و چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردنی.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی ڕێکخراوی ئەمریکا گالۆپ، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، بەرزترین ئاستی پشتیوانی جەماوەری لە عێراق وەرگرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوەکە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەرگێڕاوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2023دا ڕێژەی پەسەندکردنی بەهێزی (69%)ی لەنێو عێراقییەکاندا وەرگرتووە، کە بەرزترین ئاستە کە گالۆپ تۆماری کردبێت بۆ هەر یەکێک لە سەرکردەكانی عێراق لەوەتەی دەستیکردووە بە بەدواداچوون بۆ ئەم كارهی كردووه لە ساڵی ٢٠١٢.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو" كهعێراقییەکانی خوار تەمەنی 30 ساڵ بەهەمان شێوەی عێراقییە بەتەمەنەکان لەئهدای سودانی بهرێژهی (68%) رازین و زۆرینەی ئەوانەی لە کوردستان دەژین بەهەمان شێوە ڕەزامەندی لەسەر ئەدای کارەکانی سودانی داوه.
ئاماژەی بەوەشکرد" باوەڕی عێراقییەکان بە دامەزراوە سەرەکییەکانی دەوڵەت لە ساڵی 2023 بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، گەیشتن بە ئاستی بەهای نوێ یان هاوتاکردنی بەهاکانی پێشوو، بەو پێیەی متمانەی عێراقییەکان بە پۆلیسی ناوخۆیی خۆیان لە ساڵی ڕابردوودا بۆ 82% بەرزبووەوە، کە بەرزترین رێژهیه تا ئێستا، هەروەها متمانه بهسوپا گەیشتە 82% و بهم ئاستهش تێڕوانینەکانی عێراقییەکان وێنەیەکی ئەرێنیتر دەکێشن.
هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە متمانە بە دامەزراوەکان دەگاتە بەرزاییە نوێیەکان، بەو پێیەی لەسەدا 57ی عێراقییەکان متمانەیان بە سیستەمی دادوەری خۆیان هەیە، کە بەرزترین ڕێژەیە لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا.