بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە، کە حکومەت ئەولەویەتی بە تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان داوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لە عێراق تاقیکردنەوەیەک جێبەجێ دەکات کە پەیوەندی بە بەڕێوەبردن و بەگهڕخستنی نەخۆشخانەکانەوە هەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەردانێکی بۆ شوێنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باب الشرقی ئەنجامدا ناوچەیەک لە بەغدا كه(یەکێکە لە پڕۆژە دواکەوتووەکان)، و بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی پڕۆژەکە و جێبەجێکردنی کارەکە و قۆناغەکانی پێشکەوتنی تەواوکردنی كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرۆکی حکومەت گەشتێکی لەناو بینای نەخۆشخانەکەدا ئەنجامدا، هەروەها پرسیاری لە بەرپرسان کرد سەبارەت بە چارەسەرکردن و وێستگەکانی کارەبا و کەناڵەکانی بەستنەوە بۆ ئاوەڕۆی ئاو.
سەرۆکی حکومەت لە میانی گەشتێکی مەیدانیدا لە شوێنەکە دووپاتی کردەوە کە حکومەت ئەولەویەتی داوە بە تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفتانەی کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنیان، بەتایبەتی نەخۆشخانە دواکەوتووەکان یان نەخۆشخانە نوێیەکان و ئەو بابەتانەی کە پێویستیان پێیەتی سەبارەت بە چارەسەرکردن و پێداویستییەکانی ئامێری پزیشکی.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە حکومەت دەست بە ئەزموونێکی نوێ دەکات کە بۆ یەکەمجارە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت، کە گرێبەست لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییەکانی تایبەت بە بەڕێوەبردن و کارپێکردنی نەخۆشخانەکان دەکات، بەپێی دوایین دەرئەنجامی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، بۆ بەڕێوەبردنی 6 نەخۆشخانە مۆدێرنەکان لە چەند پارێزگایەکدا، جەختی لەوە کردەوە كهپێویسته ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چاودێری تایبەت ههبێت و باشترین بارودۆخ بۆیان دابینبكرێت.
وتیشی" بەکارهێنانی ئەم نەخۆشخانە دواکەوتووە دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی تێچووی ناردنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانمان بۆ چارەسەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات.