بهغدا-INA
خالد یهعقوبی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ کاروباری ئاسایش راگهیاند" کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە كۆنگرهی ئاسایشی میونشن بە وردی و هەستیارانە هەڵبژێردران و چڕبوون، هاوکات گرنگیی ئەم بەشدارییەشی ئاشكرایی كرد.
یهعقوبی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لە بەرنامەی ئهلعاشره لەسەر شاشەی كهناڵی هەواڵی عێراق، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه راگهیاند" كۆنگرهی میونشن یەکێکە لە گرنگترین كۆنگره نێودەوڵەتییەکان، و چێشتخانەی جیهانییە بۆ ئاسایش بۆ ساڵی داهاتوو، ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆنگرهکە هەموو سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان لە ئاستە بەرزەکاندا لەخۆدەگرێت و گفتوگۆکان جددین و بهراشكاوانه دهكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیران لە میونشن گەیشتە 26 کۆبوونەوە و بە وردی و هەستیارانە هەڵبژێردران و چڕ بوون، کە لە ئەنجامدا ڕەنگدانەوەی هەیە لەسەر بارودۆخی وڵات بەتایبەتی و ناوچەکە بەگشتی، وتی" سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکانیدا هۆشداریدا لە پەرەسەندنی رووداوهكانی لهناوچهكه دا کە هەموو ناوچەکە دەکێشێتە ناوەوە دەرئەنجامەکانی نەخوازراون دهبن.
ههروهها راگهیاند" زۆربەی ئەو پرسیارانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا ئاراستەی سەرۆک وەزیران کران، سەرەتا دەستیان خستە سەر دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە و هەروەها رهوشی عێراق، وسودانی جەختی لە هەڵوێستی پتەوی عێراق بەرامبەر بە پرسی فەلەستین و گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ پرسی فهلهستین كردهوه."
پێشتر ڕهبیع نادر، بەڕێوەبەری نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە پۆستێكدا لە ماڵپەڕی (X) دووپاتی کردەوە کە وتاری عێراق لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیران لە پەراوێزی کۆنگرهی ئاسایشی میونشن ڕاشکاوانە بوو سهبارهت به پرسەکانی سەروەری، ئاسایش، و هاوبەشی ئابووری جددی.
ئاماژەی بەوەشکرد، تێگەیشتنێکی گەورەی نێودەوڵەتی هەبوو لەسەر خواستی عێراق بۆ گواستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسایشەوە بۆ هاوبەشی ستراتیژی و لە بوارە جیاجیاکاندا.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پەیامەکان ڕوون بوون و ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:
1- ئاسایشی عێراق بۆ ئاسایشی هەرێم پێویستە.
2- عێراقێکی سەقامگیر لە بەرژەوەندی هەموواندایە.
3-عێراق خاڵی کۆبوونەوەیە، وڕهتی دەکاتەوە گۆڕەپانێک بێت بۆ یەکلاکردنەوەی بهرژهوهندییهكان.
4- پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ وەستاندنی شەڕی سەر غەززە.