بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری بەشی گرێبەستەکان و سەرۆک و ئەندامانی دوو لیژنەی ڕاگەیاند بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لە پڕۆژەیەکدا کە تێچووی (١١) ملیار دینار بوو لەزیقار.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەسەكهتدا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ ستافی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی زیقار، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، بەڕێوەبەری بەشی گرێبەستە حکومییەکانیان لە پارێزگا و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ڕاسپاردەی ڕەوانەکردن، و سەرۆک و ئەندامانی بەشی ئەندازیاری نیشتەجێ، بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی دیزاین و جێبەجێکردنی پردی ئیبراهیم ئەلخەلیل و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای خێرا لە ناسریە بە بڕی (11,530,000,000 ئاشكرایی كردووه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە“ لە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی و ڕاپۆرتی وردبینی دەرەکی و تیمەکانی کاردا سەرپێچییان لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەدا دەستنیشانکردووە کە ئاراستەی دوو کۆمپانیای بەڵێندەر کراوە، ئاماژەش بەوە کراوە کە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە ئارادایە بۆ حەوت تۆمەتباری دیکە، کە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی پشکنینی تەکنیکی و دیزاینەکانن و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتییەکەن، ئەندازیاری نیشتەجێ، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی دەرچوو.
ههروهها وتی" لە فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە لە ئەلبەتحا، سێ کەس دەستگیرکران لەکاتێکدا بە شێوەیەکی نافەرمی چاودێری مامەڵەی خاوەندارێتی خانووبەرەیان دەکرد، ئاماژەی بەوەشکرد کە مامەلەی خانووبەرە و تۆمارەکان لەدەستی تۆمەتباراندا گیرا، کە بوون خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵەری کارامە بۆ ئەوەی بڕیاری گونجاو لە دژی ئەوان بدات.