سەید حەکیم بۆ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەغداد: پێویستە خزمەتگوزاری لە دەوروبەری پایتەخت باشتر بێت

سیاسی
  • 19-02-2024, 17:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەیدعەماڕحەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلە گرنگی کاراکردنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان و باڵابردنی واقعی خزمەتگوزاری لە دەوروبەری پایتەخت.
    نووسینگەی سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ چاوی کەوت بە سەرۆک وئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد، وپیرۆزبایی بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەرانی لێکردن.
    سەید حەکیم جەختیلەوەکردەوەکە ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕەنگدانەوەیەکی لامەرکەزیەتە کەلەدەستووری عێڕاقیدا هاتووە، زۆرگرنگە کە ئەنجومەنی پارێزگاکان کاراکرێنەوەوڕۆڵی خۆیان بەدەستبهێننەوە.
    ڕوونیشی کردەوەکە سروشتی وابەستەگی لەنێوان خزمەتگوزاریەکان و سیستەمی سیاسی لەوڵاتدا هەیەو پێویستە عێڕاق بەدووربگرین لە ململانێ سیاسیەکان.
    سەید حەکیم نیگەرانی خۆی نیشاندا لەو هەڵپەیەی کەبۆ پلەوپێگەکان لەئارادایە لەهەندێک پارێزگا، داواشی لەپارێزگاکان کرد کە لەگەڵ ئەمیندارێتی بەغداد ببنە تەواوکەری یەکدی.