بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شێخ هەمام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، دووپاتی کردەوە کە دەستپێشخەرییەکەی محەمەد شاع سودانی، سەرۆک وەزیران بۆ کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی سیاسی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) بوێرانە و بەرپرسیارانە، هاوکات داوای کرد هێزە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان لەههمبهر پرسه جیاوازەکاندا بگرنە ئەستۆ.
شێخ حەمودی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی سیاسی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) دەستپێشخەرییەکی بوێرانە و بەرپرسیارانەیە کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانهوه پێشکەشی ژێردەستە -سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان كردووه لە میانی دیدارەکەیاندا لە میونشن. ئاماژە بەوهشدا كهدەستپێشخەرییەکە متمانەی عێراقییەکان و هێزە نیشتمانییەکانیان بە خۆیان و تواناکانیان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بەبێ دەستوەردانی لایەنێکی دەرەکی پشتڕاست دەکاتەوە، و ئاستی پێگەیشتنی ئەزموونە سیاسی و دیموکراسییەکانیان، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی بەدەست هاتووە پشتراست دهكاتهوه”.
شێخ حەمودی ئەم دەستپێشخەرییەی بەرز نرخاند، داوای لەهێزە سیاسییەکان کرد کە بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان لە بەڕێوەبردنی پرسه جۆراوجۆرەکان ههڵبگرن، بە پشتبەستن بە متمانە بەخۆبوون و تواناکانیان و تایبەتمەندی عێراقی، دوور لە دەستوەردانی دەرەکی، بە تایبەت دوای ئەوەی عێراق پێگەی خۆی لەناوچهكه بهدهستی هێناوهتهوه و بوو بە جەمسەرێکی گرنگ لە کۆکردنەوەی دیدگای هەندێک لە وڵاتەکانی و چارەسەرکردنی کێشەکانیان وبووه سهنتهرێك بۆ سەقامگیری".