بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە سەرکۆنەی کوشتنی چالاکوان ئەیسەر خەفاجی کرد.
سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا وتی" کوشتنی ئەیسەرخەفاجی هەڕەشە لەسەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکات و بە پێشێلکاری بۆ سەروەری یاسا هەژماردەکرێت.
هەروەها سەرۆک کۆمار داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە لێکۆڵینەوەبکەن و وردەکاریەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا بکەن و هێزە ئەمنیەکانیش ڕێکارە ئەمنیەکان پتەوتربکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.