به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران شەهیدبوونی سه‌ماحه‌تی محه‌مه‌د سادق سەدر و دوو کوڕەکەی بهبیرهێنایەوە.
سودانی لەراگه‌یه‌ندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ یادی، بیست و پێنجەمین ساڵه‌ی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای مه‌زن محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق ئەلسەدر و دوو کوڕەکەی (خوای گەورە) ڕۆحی پاکیان پیرۆز بکەن ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" شەهید ئەلسەدر (خوا لێی ڕازی بێت) نموونه‌ی ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیری و ئەخلاقی و جیهادی دەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی دڕندەی سەدامی بەعس کە خۆسه‌پێن ستەمکاربو و گەندەڵی وسته‌مكاری وتاوان بەڵاودهكردهوه، تاوانی تیرۆرکردنی یه‌كه له شێوەكانی قێزەون و دەستدرێژی بەردەوام بۆ سەر بەهاکانی گەلی عێراق و هێما نیشتمانییەکانی.
سودانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه" ئەمڕۆ ئێمه ساڵیادی شەهیدبوونی ده‌كه‌ینه‌وه، ودووپاتی دەکەینەوە کە حکومەت کاردەکات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ئازاد و سەروەرە بێت، و گەلەکەی چێژ لە کەرامەت و شانازی وەربگرێت، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی کە لە پێناو ئازادی عێراقدا به‌خشیوه، له‌م یاده دڵته‌زێنه‌دا سەرەخۆشی و هاوسۆزی دڵسۆزانەم راده‌گه‌ینم بۆ سه‌ید موقتەدا سەدر و بنەماڵەی به‌ڕێزی سەدر وهاوڕێیان و خۆشەویستان و شوێنکەوتوانی شەهید سەدر.