نەینەوا – ا ه ع محەمەد هانی بەدرانی بەرێوەبەری نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە موسڵ رایگەیاند رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی تایبەت گەیشتوەتە زیاتر لە 40 هەزار كەس لە هێزە ئەمنیەكان و سوپا. بەدران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" ئەو كەسانەی سەر بە حەشدی شەعبین رۆژی شەممە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا دەكەن و بنكەی تایبەتیان لە ناو پارێزگای نەینەوا بۆ كراوەتەوە".