ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: حکومەت پشتیوانی سابیئەکانی کردووە بۆ خاوەندارێتی زەویەکانیان و پشتیوانیشی لەگێڕانەوەی مافی کریستیانەکان کردووە

ناوخۆ
  • 19-02-2024, 13:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA حەسەن فەواز
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری پێکهاتەکان نەوفەل بەها ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلە پشتیوانی حکومەت کردەوە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان.
    بەها بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە حکومەتی سەرۆک وەزیران محمد شەیاع سودانی یەکەم حکومەتە پشتیوانیەکی مەزن لە پێکهاتەکان بکات لەهەموو بوارەکاندا، وەکو گێڕانەوەی ئاوارەکان کە بەردەوامین لەسەر گێڕانەوەیان بەخواستی خۆیان و داخستنی سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت گێڕانەوەی ئێزدیەکان بۆ شەنگال و ئاوەدانکردنەوەی شوێنەکانیان.
    وتیشی حکومەت بەیارمەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەسازی کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا، هەروەها حکومەت پشتیوانی دەکات لە کریستیان و لە مەندائیەکان کە حکومەت یارمەتیان دەدات بۆ گێڕانەوەی زەویەکانیان کە سروتەکانی خۆیانیان لێ بەجێدێنن.
    هەروەها وتی حکومەت کاریکردووە بۆ گێڕانەوەی مافی کریستیانەکان کەداعش لێی زەوت کردن ،سەرۆک وەزیران لێژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان و گێڕانەوەی زەوی وزاری تایبەت بە کریستیانەکان.