بهغدا-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە تێوەگلاون لە کوشتنی دوو هاوڵاتی لە ناوچەی ڕەشیدیە لە بەغدا.
شانهی راگهیاندن لەراگهیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا و بە هەوڵێکی هەواڵگریی بەرز لەلایەن هەواڵگری فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقەوە، لەژێر چاودێری و بەدواداچوون- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، و بە کاری مەیدانی و کاردانەوەی خێرا لەلایەن هێزەی لیوای 19ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، دوێنێ یەکشەممە لە ناوچەی ڕەشیدیە لە باکوری بەغدای پایتەخت سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی دوو هاوڵاتی دەستگیرکران.