بەغداد/INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا تێیدا هاتووە کە سبەی سێشەممە لەناوەڕاست هەورو نیمچە هەوردەبێت و لە باکووریش هەوروباران وبروسکە دەبێت ولەباشووریش ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی چوارشەممەش لەناوەڕاست ساف و نیمچە هەوردەبێت ،ولەباکووریش هەندێک هەوراوی دەبێت وبارانی پچڕپچڕیش دەبارێت،لەباشووریش ساف وهەندێک هەور دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوردەبێت، ولە باکووریش هەندێک هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەهەردووناوچەی باکوورو ناوەڕاست هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف و هەندێک هەوردەبێت، لەباکووریش هەوروڕێژنەباران دەبێت، وپلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەی باکووروناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباشووریش پلەکانی گەرماهەندێک بەرزدەبنەوە.