بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك ڕێنمایی تایبەت بە پڕۆژەی پترۆكیمیایی نبراس دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر تەواوكردنی پڕۆژەی پترۆكیمیایی نبراس كرد كە یەكێكە لەو پڕۆژانەی كە لە ساڵی 2015ەوە دواكەوتووە و حكومەت سەرنجی لەسەرە بۆجێبەجێكردن و كاركردن لەسەری بەپێی ئەولەویەتەكانی چاكسازی ئابووری.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دانانی دەستەیەكی ڕاوێژكاری بۆ پڕۆژەكە كرا بۆ ئەنجامدانی لایەنە تەكنیكیەكان و تایبەتمەندییەكان و بەدواداچوون بۆ كوالیتی ڕێڕەوی تەكنەلۆژی لە دیزاین و یەكەكانی بەرهەمهێناندا.
ووتیشی : سەرۆك وەزیران ڕێنمایی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان كرد بۆ تەواوكردنی و یەكلایكردنەوە و رازیكردنی لەگەڵ كۆمپانیای شێڵ،كە حكومەتی ئاگاداركردەوە لە گۆڕینی ستراتیژی كارەكەی و هەنگاونان بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە پڕۆژەكانی غاز لە عێراق بدات، بەمەش ڕێگە خۆشكرا بۆ ئەوەی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی دیكە بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە گرنگ و زیندووە.
ڕاشیگەیاند : وەك سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كردووە، پێویستە وەزارەتی نەوت ڕاپۆرتێك لەسەر كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان پێشكەش بكات كە ئارەزووی كاركردن و ئەنجامدانی جێبەجێكردن دەكەن، بەپێی ئەو تایبەتمەندی و ستانداردانەی كە پێویستن بۆ ئاسانكارییەكانی پڕۆژەكە.
لە میانی دیدارەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدان و دیراسەكردنی ئەو هەیكە كارگێڕییە كرایەوە كە پڕۆژەكە بەڕێوەدەبات و پرۆسەكانی جێبەجێكردن و كارپێكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیای شڵ لە پرۆژەی نبراس كشاوەتەوە، ئەوەش دوای گۆڕانكاری لە پلانەكانی كۆمپانیاكە سەبارەت بە ماددە پترۆكیمیاییەكان لە سەرانسەری جیهان، هەروەها گرنگیدان بە كەرتی غاز و بەردەوامبوونی كۆمپانیاكە لە كارەكانی لە عێراق كە ماوەی دە ساڵە بەردەوامە، پشتڕاستكراوەتەوە و خواستی فراوانبوون لە بوارەكەدا هەیە و وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار لە كۆبوونەوەیەكی نێوان سەرۆك وەزیران و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەدا، كە لە پەراوێزی سەردانەكەی ئەم دواییەی سودانی بۆ شانشینی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.