دەستپاكی: بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لە وەزارەتی گواستنەوە بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی

سیاسی
  • 18-02-2024, 21:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بڵاویكردەوە، فەرمانی بانگهێشتكردن لە دژی بەڕێوەبەرێكی گشتی پێشووی وەزارەتی گواستنەوە دەرچووە،چونكە بە ئەنقەست زیانی بە پارە و بەرژەوەندی ئەو قەوارەیە گەیاندووە كە كار بۆ دەكات.
    دەستەكەلە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافە كە تایبەتە بە كەیسەكانی دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری، بڕیاریدا بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە بكات، بەهۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بە ئەنقەست، ئاماژە بەوە دەكات كە تۆمەتبار كۆمپانیاكەی لە كۆمپانیایەكی قازانج بەخشەوە كە (19,000,000,000) ملیار دینار سەرمایەكەیەتی بۆ كۆمپانیایەك كە گۆڕی كە زەرەمەندە تا قەرزەكانی گەیشتە (23,000,000,000) ملیار دینار.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتبار پڕۆژەكانی كۆمپانیاكەیان دابەشكردووە و خەرجكردنی پارە بۆ پڕۆژە تەواوكراوەكان كە دواجار ڕادەستكراون، ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر سەرچاوە داراییەكانی هەبووە و بووەتە هۆی گۆڕینی بۆ كۆمپانیایەكی زەرەرمەند كە قەرزی زۆری هەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد: دادگاكە كە پێشتر ئاماژەمان پێكردووە، قەرزی زۆری لەسەر كۆمپانیاكە دەركردووە و فەرمانی بانگهێشتكردنی دەركردووە  بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (340)ی یاسای سزادان.