فەرماندەی هێزە زەمینیەكان جەخت لەسەر هەوڵە هەواڵگرییەكان دەكاتەوە

ئەمنی
  • 18-02-2024, 19:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەی هێزی زەمینی فەریق روكن قاسم محەمەد ساڵح محەممەدی ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی لەسەر پێویستی ئامادەیی شەڕ و ئامادەیی یەكەكان و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكانی كردەوە.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكداكە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ بەدواداچوونی كاری مەیدانی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەكان، فەرماندەی هێزی زەمینی فەریق روكن قاسم محەمەد ساڵح محەممەدی، پشكنینی كەرتی فیرقەی پێنجی پیادەی ناو قەزای روتبەیان كرد و لەلایەن فەرماندەی سوپاو و فیرقە و ژمارەیەك فەرماندە و یەكەكانی ناو فیرقەكە پێشوازی لێكرا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم سەردانە مەیدانیە بۆ پشكنینی بەهێزكردنی ئەندازیاریی دێت و پشكنینی ئامادەیی شەڕكردن و دیاریكردنی گرنگترین پێداویستی و داواكارییەكان.
    ڕوونیشیكردەوە : سەردانیكردنەكە پشكنین بوو  بۆ ژمارەیەك خاڵ و رەبیە لە ناو یەكەكانی لیوای 18 و 20 لە چوارچێوەی یەكەكانی ئاماژەپێكرا و،ئاماژەی بەوەدا كەمحەممەدی لە میانی سەردانەكەیداجەختی لەسەر پێویستی ئامادەیی شەڕ و ئامادەیی یەكەكان لە هەمان كاتدا چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و چاودێریكردنی بەردەوامی كامێرای گەرمی، ئاراستەكردنی هەردوو فەرمانەكە بۆ بەدواداچوون بۆ شەڕكەران لە هەموو ئاستەكاندا بە ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بەردەوام بۆیان.