بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ئەنجامدانی چاككردنەوەی تەواوی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و یەكەكانی بەرهەمهێنان و زیادكردنی كۆی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا كردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی پلانی وەزارەتی كارەبا بۆ هاوینی 2024 و پلان وەبەرهێنان كرد و بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و ستافی باڵای وەزارەت و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بەو پڕۆژانەی وەزارەت كرا كە جێبەجێ دەكرێن، دیارترین ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردن و پێشنیارەكان ئامادەكران بۆ چارەسەركردن، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە خێراكردنی تەواوكردنی بەپێی ئەو كاتە پەسەندكراوە.
هەروەها ووتیشی : سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دا كە پلانی ئامانجدارەكەی وەزارەتی كارەبا هاوتەریب بێت لەگەڵ پلانی سووتەمەنی، چ هاوردە بێت یان بەرهەم هێنراو لە ناوخۆی عێراق، هەروەها بەدواداچوون بۆ كاركردن لەسەر ئەو وێستگانە بكرێت كە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەكرێن، هەروەها ژمارەی ئەو وێستگانەی كە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەكرێن و وێستگەكان كە لە هاوینی 2024دا دەچنە خزمەتەوە.
سودانی جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : پێویستی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی چاككردنەوەی تەواوی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و یەكەكانی بەرهەمهێنان، زیادكردنی كۆی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، و كاركردن بۆ لابردن وهەڵوەشانەوەی قەڕەباڵغی و خنكان لە كارەكانی گواستنەوە و دابەشكردن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە تەحەددیاتی هاوینی داهاتوو، دڵنیابوون لە دابینكردنی جێگیر بۆ ناوچە نیشتەجێبوونەكان و كەمكردنەوەی فشار لە سەر شانی هاوڵاتیان.