كارەبا وادەی دیاریكردنی پڕۆژەكانی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ 4 وڵات دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 18-02-2024, 17:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كارەبا وادەی دیاریكردنی پڕۆژەكانی بەستنەوەی كارەبای لەگەڵ 4 وڵات ئاشكرا كرد.
    وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەحمەد موسا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەستنەوەی كارەبای لەگەڵ ئوردن زۆر بە زوویی دەچێتە جێ بەجێكردنەوە و بە توانای تا 40 مێگاوات دەگاتە قەزای ڕوتبە، سەبارەت بە بەستنەوەی كارەبای لەگەڵ كەنداو، عێراق بە ڕێژەی 88% ئەركەكانی تەواو كردووە و ئێستا كارەكان بەردەوامن بۆ بەستنەوەی وێستگەی وەفرە لە كوێت، وەك بەشێك لە پێداویستییەكانی پەیوەستكردن بە وێستگەی فاو لە بەسڕە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێڵەكە پێویستی بە 345 كم  گواستنەوە هەیە، كە 80 كیلۆمەتریان دەكەوێتە سەر خاكی عێراق و ئێستا لە پرۆسەی تەواوكردندان، سەبارەت بەوانەی بە كوێتدا تێدەپەڕن، ڕەوانەی 3 كۆمپانیا كراون، ئاماژە بەوە دەكات بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ كوێت لە ماوەی 12 بۆ 16 مانگدا تەواو دەبێت.
    سەبارەت بە بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ سعودیە، موسا ئاماژەی بەوەدا كە گرێبەستی ڕاوێژكاری تەكنیكی واژۆ كراوە و جێبەجێكردنی بەستنەوەكە بەردەوام دەبێت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ توركیا 100% ئامادەیە، بەڵام ئەو نرخانەی كە لەلایەن توركیاوە دانراون لە ئێستادا بۆ عێراق گونجاو نین، ئاماژەی بەوەشكرد عێراق هەروەها 4 هێڵی بەستنەوەی كارەبای هاوكات لەگەڵ ئێران هەیە.