بەغدا- INA
قاسم زالمَی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای لاوان ئەمڕۆ یەكشەممە دەستپێكردنی دەستپێشخەرییەكانی بنیاتنانی تواناكانی گەنجانی دووپاتكردەوە.
زالمَی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : دەستپێشخەری و بەرنامەكانی گەنجان تیشك دەخەنە سەر دروستكردنی هاوبەشییەكی كاریگەر لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ ڕاهێنان و بنیاتنانی تواناكانی گەنجان و هاوكاریكردنیان لە پڕۆسەی گواستنەوە لە كەرتی تایبەت تیۆری بۆ لایەنی پراكتیكی.
ئاماژەی بەوەشكرد : دیاریكردنی بژاردەكانی داهاتوو بە ناساندنی بازاڕی كار و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەنجام دەدرێت، جەختیشیكردەوە لەسەر دەستپێكردنی دەستپێشخەری بۆ بنیاتنانی تواناكانی گەنجان و دروستكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ هەڵمژینی تواناكانیان.