بەغدا - INA
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژی یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ڕووسیا مێژوویی و ستراتیژییە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەستئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە ئەلیبرۆس كوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا كرد،كۆبوونەوەكە شایەتی پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بوو، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ڕوسیا و بەردەوامی هاوكاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی ڕووسیا دووپاتی كردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە، هەڵوێستی عێراق لەبارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا ڕوون و یەكگرتووە،بەو پێیەی شەڕی پەرتبوونە و پێویستە پەنا بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی قەیرانەكە لە ڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەوە ببرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕوسیا مێژوویی و ستراتیژین، پێویستە وەبەرهێنانیان تێدا بكەین بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهاندا.
ئەعرەجی ووتیشی: ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت تاوانێكی مرۆییە لەڕێگەی كوشتنی منداڵ و ژنانەوە و دەبێت ڕابگیرێت.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ڕووسیا جەختی لە بەهێزی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و عێراق كردەوە وكار بكرێت بۆ پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەكاندا.