هەولێر-INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه لە چوار چێوەی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ" كايا كالاس " سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە :- له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا له هه‌رێمى كوردستان باس كرا و تيشكيان خسته سەر دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
وەک بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی هەريم ئاماژەی پێداوە :- هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه،و له‌مباره‌يه‌وه به بايه‌خه‌وه باس له سه‌ردانى ناوه‌ڕاستى مانگى ڕابردووى "ئالار كاريس " سه‌ركۆمارى ئيستۆنيا و وەفدی ياوه‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ " نێچيرڤان بارزانى" له هه‌ولێر كرا.
بەپێی بەیاننامەکە :- لایەن خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنياى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
هەروەک گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و ئۆكرايينا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.