بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"خالد بەتاڵ نجم " وەزیری پیشەسازی و کانزاکان، بەرزترین بەرهەمی دەستکەوتی لە پیشەسازیی قوماش و چەرمدا ڕاگەیاند،هاوکات ئاماژەی بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران دەکات ، بۆ دووبارە داڕشتنەوەی کۆمپانیاکان .
"بەتاڵ " لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تاقیگەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازیی قوماش و چەرم ئەنجامدا و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رومالێ دەکرد،ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی تاقیگەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ قوماش و چەرممان کرد،هەروەها سەردانی کارگەی فەرشی دەستی و کارگەی بەتانیمان کرد، کە کارگەکە لە ساڵی 1975 دامەزراوە،و هەندێک ئامێرنوێی لە ساڵی 2014 بۆ دابینکراوە.
ڕاشیگەیاند :- کە بەرهەمی کارگەکە لە ساڵی 2013 لەکاتی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕوویدا لە سوریا و تورکیا، بەرهەمەکانی ئەو کارگەیە ڕەوانەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کراون دوای ئەوەی لەلایەن مانگی سوور و کۆمپانیاکانی ترەوە کڕدراون و بەخشراون.
ئاماژەی بەوەشکرد:- کارگەی فەرشی دەستی تاڕادەیەک تایبەتە، بەو پێیەی لە ساڵی 1993 بۆ پاراستنی میرات و پیشەکە دامەزراوە،بۆیە ئامانجی قازانج نییە، هەروەها بەرهەمهێنانی جوانە و لە نێوان سوف و ئاوریشمدا کە فەرشی ئەرزی و تابلۆی هەڵواسین بۆ مەبەستی دیکۆرات لێ بەرهەم دێت.
لە درێژەی قسەکانیدا بەتاڵ ووتیشی :- نرخی فەرشی ئەرزی نزیکەی 5 ملیۆن دینارە لەگەڵ کەرەستەی خاو، و ساڵێکی تەواو دەخایەنێت تا یەک پارچە بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها لە بازاڕدا بە 3 ملیۆن دینار دەفرۆشرێت.
هەمان شت بۆ فەرشی هەڵواسراویش دانراوە .
بۆیە کارگەکە هیچ ئیمکانیاتێکی ئابووری نییە،و ئەمەش هەمان شتە کە لە سەردانەکەماندا بۆ کارگەی موسڵ بینیمان، بۆیە دەوڵەت و جیاوازی نێوان تێچووی بەرهەمهێنان و فرۆشتن هەڵدەگرن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد