هەولێر - INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه،له چوارچێوه‌ى سێيه‌مين ڕۆژى به‌رنامه‌ى كاره‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا" نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وەفدێکی كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیاید هاتووە:- لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی لەگەڵ مايكل تێرنه‌ر سەرۆکی وەفدەکە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێكرد.
بەپێی بەیاننامەکە وەفدەکە پشتگيريى بەردەوامی كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خێكى زۆره‌وه وه‌ك هاوپه‌يمان و هاوبه‌شێكى گرنگى خۆى له ناوچه‌كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه " نێچيرڤان بارزانى" سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
هەروەک مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.