وەزارەتی دارایی تەواو بوونی رێکارێکی نوێ نوسراوەکانی بەشێوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی راگەیاند

ناوخۆ
  • 18-02-2024, 15:54
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی جێبەجێکردنی سیستەمی (QR)ی بۆ دەرخستەی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی لە مامەڵە جۆراوجۆرەکاندا ڕاگەیاند.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:-بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی،بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە مامەڵە کارگێڕییەکان لەسەر شانی هاووڵاتیان،و بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی دیوان،(QR)ی بۆ دەرخستەی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی لە مامەڵە جۆراوجۆرەکاندا ڕاگەیاند،کە بەڵگەنامەیەکی ئەلیکترۆنی پارێزراوە بە سیستەمێک کە کاردەکات بۆ ناردنی نوسراو لەلایەن دیوانەوە یان   لەلایەن باقی بەشەکانەوە وەردەگیرێت، بە دروستکردنی بارکۆدی تایبەت بۆ نوسراوی دەرچوو  و پشتڕاستکردنەوەی نوسراوە هاتووەکان.
    شایەنی باسە گرنگی ئەم سیستەمە لە سادەکردنی ڕێکارەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی ئەو کات و هەوڵانەیە کە دەکەوێتە سەر هاوڵاتی، هەروەها کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی فشاری کارگێڕی لە دامەزراوەکاندا، ئەمە جگە لە دوورکەوتنەوە لە مامەڵەی کاغەز و  کاری نایاسایی و ساختەکاری.