بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- میکانیزمی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەوەیە کە داواکار چ کەسێکی سروشتی بێت یان یاسایی، لانیکەم ئەزموونی سێ ساڵێکی لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی و پیشەی پارەدان هەبێت ، کە دامەزرێنەران و بەشداربووان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد:-کە پێویستە ڕوونکردنەوەی وردی بەهای زیادکراوی کەرتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق لەخۆبگرێت کە لەلایەن کۆمپانیاکە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی مۆڵەتی پێبدرێت، بەتایبەتی لەبواری تەکنیکی و دەوڵەمەندکردنی بازاڕی عێراقی و بەرزکردنەوەی بازاڕی عێراق خزمەتگوزاری جیاواز.
بانکی ناوەندی جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پێویستە داواکارییەکی وردی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی پێشکەش بکرێت لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ ئەوەی مۆڵەتیان پێ بدرێت، کە پێویستە داواکارییەکە کەمترین پێوەر لەخۆبگرێت بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکان بۆ مۆڵەتی کارکردن وەک دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی،جگە لەوەی لە سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا هاتووە.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات