بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند،کە خۆی وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران ناساندوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی دەرکرد بە تاوانی خۆناساندنی کەسێک بە بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران، کە بانگەشەی تاوانبارەکە دوور بونە لەڕاستی و ئەو ناگەشەیەی مەبەستی بەدەستهێنانی سوودی دارایی بەکار هێناوە .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- بڕیارەکە بەپێی بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 و بڕگەی 1/1 و 2ی دەرچووە.