بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" نەعیم عەبودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،دیارترین دەستکەوتەکانی وەزارەتەکەی گەراندەوە بۆ گرنگیدانێکی زۆری "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بە ژینگەی فێرکردن،هەروەک جەختیشی لە پاڵپشتیکردنی خۆی بۆ کۆلێژەکانی پەروەردە لە پسپۆڕی جۆراوجۆرەکان کردەوە.
"عەبودی "لە وتارێکیدا لە میانی ئاهەنگی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی بەغدا،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد، ڕایگەیاند:-ئێمە کە ئارەزووی کاری ئەکادیمیمان هەیە و ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دامەزراوەکانی لە عێراق،مافی خۆیانە بەم شێوەیە هەستی گەرمی خۆیان دەرببڕن، بۆنەی سەدەمین ساڵیادی ئەم بەشە گرنگەی ئەکادیمی و پەروەردەیەی کە مێژوویەکی پڕ لە سەرکردایەتی بەرجەستە کرد و ڕێگایەکی پڕ لە شوێنەواری زانستی و پەروەردەیی و کولتووری چۆنایەتی بڕێوە.
ئاماژەی بەوەشدا :- گرنگی ئەم سەدەمین ساڵەی کۆلێژی پەروەردە کە نەوەی ماڵی مامۆستایانی باڵایە،واتە 100 ساڵ هەوڵدان و دەیان ساڵ بەخشینی زانستی،کە سەرچاوەیەک بووە و ئێستاش هەیە کە گەشە دەدات بە کۆمەڵگا ، هاوشان لەگەڵ ستافەکانی پەروەردەیی و پیشەیی تایبەتمەند.
وەزیری خوێندنی باڵا سوپاسی"محمد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ گرنگیدانی بە ژینگەی پەروەردەیی بە گشتی، کە بووە هۆی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی باش و دەستکەوتی شایستەو دەستکەوتەکانی دامەزراوە ئەکادیمییەکان کە ناوی عێراقیان لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانی کێبڕکێدا بەرزکردۆتەوە، بە پێشکەشکردنی کادیر و توێژینەوەی تایبەتمەند لە دامەزراوە جیهانییەکان،و توانیویەتی لە پلەی 37 جیهانەوە لە ڕیزبەندی زانکۆکاندا بمێنێتەوە .
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات